عەبدولڵا مەرحومی كە وەك پیرترین كەنناسی شاری تاران ناسراوە، دەركەوت كە پیاوێكی كوردەو ماوەی زیاتر لە 18 ساڵبوو وەك كەنناس لە شاری تاران كاری دەكردو سەرئەنجام بەهۆی برسیەتی تەرمەمەكەی لە یەكێك لە پاركەكانی تاران دۆزرایەوە.
عەبدولڵا مەرحومی خەڵكی شاری سنە بوو، 18 ساڵ لەمەوبەر لە شاری سنەوە روویكردبووە تاران بۆ كاركردن، لەوێ وەك كەنناس دامەزرابوو، كە پاككردنەوەی شەقام و پاركەكانی تاران دەگرێتەوە. ناوبراو لە پێش مردنەكەی لە وتوێژێكدا رایگەیاندبوو كە مانگێگ 200هەزار تمەن كار دەكات و منداڵەكانی لە سنەن و خەریكی خوێندنن.
ئەو هەر لەو چاوپێكەوتنەی رایگەیاندبوو ئاواتی ئەوەیە كە خانەنشین بكرێ، بەڵام لە تەمەنی 76 ساڵی تەرمەكەی لە پاركی منداڵانی (شهر زیبا)ی تاران دۆزرایەوەو پزیشكەكان هۆكاری مردنەكەیان گەڕاندەوە بۆ لاوازی جەستەیی بە هۆی برسێتییەوە.
ناوبراو كە لە تاران هیچ جێگەیەكی نەبوو، بە رۆژ كاری دەكردو بە شەویش لە پارك و مزگەوتەكان دەخەوت.
.
.
.
.
.
