كۆمپانیای فۆردی ئەمەریكایی، لەماوەی دوو ساڵی داهاتوو، جۆرە كورسییەكی تایبەت بە شوفێرە پیرەكان،
یان ئەوانەی كە كێشەی دڵیان هەیە دروست دەكات
ئەو كورسیە چەند وایەرێكی هەستیاری تێدایە،
كە چاوەدێری دڵی شوفێرەكە دەكات و بە سیستەمی ئۆتۆمبیلەكەوە بەستراوە
لەهەر حاڵەتێكی نارەحەتی دڵی شوفێرەكە،
زەنگی ئاگاداركردنەوە لێ دەدات، یاخود ئۆتۆمبیلەكە لەكار دەكەوێت
ئەمە جگە لەوەی بە سیستەمی تێلەفۆن لەگەڵ بنكە تەندروستییەكانەوە دەبەسترێتەوە
.
.
.
.
.
