سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان باسیان له‌وه‌كردووه كه‌شتییه‌كى گواستنه‌وه‌ى هاوڵاتیان له‌باشوورى توونس ژێر ئاو كه‌وتووه‌و تاكو ئێستاش ٢٧٠ كه‌س بوونه‌ته قوربانى.
ئاژانسى ده‌نگ و باسى توونسى بڵاویكردۆته‌وه، كه‌شتییه‌كى گواستنه‌وه‌ى هاوڵاتیان كه‌له‌ووڵاتى لیبیاوه هاتبوو له‌باشوورى كه‌ناره‌كانى وو‌ڵاتى توونس ژێر ئاو كه‌وتووه‌و تێیدا ٥٧٠ كۆچبه‌رى نایاسایى رِزگاریان بووه، به‌ڵام ٢٧٠ ى تریان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له‌باره‌ى ئه‌و رِووداوه سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان رایانگه‌یاندووه، نزیكه‌ى (٨٠٠) كه‌س له‌هاوڵاتیانى ئه‌فریقى و ئاسیاوى به‌هۆى سه‌ختى بارودۆخى ئه‌منى لیبیاوه هه‌وڵى ده‌رچوونیان داوه، به‌ڵام كه‌شتییه‌كه‌یان له‌باشوورى توونس ژێر ئاو كه‌وتووه‌و ئه‌و كاره‌ساته‌ى لێكه‌وتۆته‌وه.
.
.
.
.
.
