زۆر لە دایك و باوكەكان، كێشەی هەڵبژاردنی ناوی منداڵەكانیان رووبەڕوو دەبێتەوە
بەڵام ناثان پاركز، بەرنامەیەكی بۆ ئایفۆن داهێناوە،
كە پێی دەگوترێت (كیك تو پیك=Kick to Pick) كە دایكەكە ئایفۆنەكە لەسەر سكی دادەنێت و چاوەڕێ دەكات،
كە منداڵەكە جوڵەیەكی گەورە بكات لەنێو سكی، ئەوا وەكو ئەوەیە كلیكی كردبێت،
بەمجۆرە بەرنامەكە ناوێك لەنێو لیستی ناوە سەیڤەكانی خۆی هەڵدەبژێرێت
پێشتریش دایكەكە دەتوانێت، لیستی ناوەكان خۆی رێكی بخات،
كچ و كوڕ، یان كۆمەڵێك ناوی خۆش، كە خۆی حەزی لێیەتی،
بەڵام هەڵبژاردنی كۆتایی دەداتە دەست منداڵە لەدایك نەبووەكەی
.
.
.
.
.
